
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی جوانكارییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی پارێزگاریكردن له پێست، له دروستكردنه‌وه به‌ره‌و بازاڕكردن به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١١ی ٥ ی ٢٠٢٢ له‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوون و چاودێری پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن و كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی جوانكارییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی پارێزگاریكردن له پێست، له دروستكردنه‌وه به‌ره‌و بازاڕكردن به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م وۆركشۆپه له لایه‌ن قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ڕێكخراوه.
له‌سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده وتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به گرنگی و سوودی ئه‌م وۆركشۆپه كرد، بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌ستانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م وۆركشۆپه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له رۆژی دووه‌مدا پێشانگای نمایش و بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و گرنگی به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا هۆشیاری به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه و ئاگاداری كردنه‌وه خراپ بهكاهێنان و نه‌بوونی شاره‌زایی زانستی واده‌كات ئه‌م كهستهجوانكاریانه زیان به‌پێست و جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی به‌هه‌رمه‌ندی ئه‌م كۆلێژه خواست، دڵنیاییدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م جۆره فیستیڤاڵه ده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر