
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سیمپۆزیۆمی (به‌هێزكردنی هەستی نیشتیمانپەروەریی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بەرپرسیارێتی هەموومانە) به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی 7 ی ئاداری 2023 له هۆڵی پێشه‌وا له ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حزبی و حكومی و مامۆستایان و قوتابییان سیمپۆزیۆمی (به‌هێزكردنی هەستی نیشتیمانپەروەریی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بەرپرسیارێتی هەموومانە) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م سیمپۆزیۆمه دوو پانێڵ به‌ڕێوه‌چوو پانێڵی یه‌كه‌م به‌به‌شداری هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز وشیار زێباری و به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار به‌ڕێوه‌چوو، له پانێڵی دووه‌م پرسی گه‌نج له كایه‌ی سیاسی تاووێكرا.
سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌بووانی ئازیز به‌خێربێن بۆ یه‌كێك له هه‌ستیارترین و به‌رپرسیارترین چالاكی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ نیشتمان و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
وه‌ك ئاشكرایه لای به‌رێزتان زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك زانكۆی دایك، هه‌ستێكی به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌رنبه‌ر نیشتمان، بۆیه بێ سڵكردنه‌وه له‌هه‌ره ته‌گه‌ره‌یه‌ك، كاركردن بۆ پرۆسه‌ی نیشتمانسازی به ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی خۆمان ده‌زانین، ئێمه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێمان وایه نیشتمان پێویستی به هه‌موومانه و له هه‌موو كاتێك و به هه‌موو جۆرێكیش.
هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره ڕه‌نگ و فره پێكهاته‌و هه‌مه‌چه‌شنی بۆچوونی سیاسی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ده‌وره‌دراوه به كۆمه‌ڵێك هێزی هه‌رێمی خاوه‌ن هه‌ژموون، بۆیه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان كارێكی جدی ده‌وێ، ئێمه‌ش وه‌ك دایكی دامه‌زراوه مه‌عریفیه‌كانی كیانه‌كه‌مان، به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین پێشه‌نگ بین و كلتووری هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و دروستكردنی تاكێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، بكه‌ینه كاری باڵا و له پێشینه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان.
ئازیزان و خۆشه‌ویستان، ئه‌م سیمپۆزیه‌مه سه‌رچاوه‌ی پێداگریمانه له‌سه‌ر كاركردنی زانكۆ بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان به هه‌موو ئاست و ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه، بینیتان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زانكۆكه‌مان زنجیره‌یه‌ك چالاكی زانستی ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌رای پسپۆرییه جیاوازه‌كان، خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر هه‌موویان خۆشویستنی نیشتمان بووه.
به‌رێزان و ئاماده‌بووان، ده‌مه‌وێ لێره‌وه پێتان رابگهیێینم كه ئامانجی گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه نیشتمانسازی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ینه ستراتیژیه‌تی باڵای زانكۆكه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا‌و كادیرانی زانكۆ به‌م پره‌نسیپه باڵایه جۆشبده‌ین، دواتریش قوتابیانمان به‌م گیانه پیرۆزه‌وه بنێرینه‌وه كۆمه‌ڵگه و له‌م رێگه‌یه‌وه گره‌نتی خزمه‌تكردنی زیاتری نیشتمان بكه‌ین.
پرۆسه‌ی نیشتمانسازی و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها ئه‌ركی یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌ڵكو هه‌موو ناوه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانیش ده‌بێ ده‌ست له‌ناوی ده‌ست كار بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌م سیمپۆزیۆمه ده‌كه‌ینه خاڵی ده‌سپێك و وه‌چه‌رخان بۆ زنجیره‌یه‌ك چالاكی و ئاراسته‌ی كاكردرن.
ئازیزان خۆشه‌ویستان له‌رێگه‌ی ئه‌م سیمپۆزیه‌مه ده‌مانه‌وێ پێداگیری قوتابیانتان بۆ بخه‌ینه‌روو بۆ نیشتمان، له هه‌مان كات ده‌مانه‌وێ سود له ئه‌زموونی به‌شداربووانیش وه‌ربگرین.
له په‌راوێزی ئه‌م سیمپۆزیه‌مه‌دا، چه‌ند چالاكییه‌كی مامۆستایان و قوتابیان په‌رده‌یان له‌سه‌ر لاده‌درێت كه نیشانه‌ی خه‌مخۆری مامۆستا‌و قوتابیانمانه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان.
1- یه‌كه‌مین ژماره‌ی زنجیره كتێبی ستراتیژی به‌ناوی (ئایندهی سه‌قامگیری له عێراقێكی ناڕووندا) كه ژماره‌یه‌ك مامۆستای دیاری زانكۆكه‌مان به‌شدارن له ده‌ركردنی ئه‌م كتێبه پر بایه‌خه.
2- ده‌رخستنی گۆڤاری (های پۆلیتیك) كه گۆڤارێكی شیكاری سیاسییه و له‌لایه‌ن قوتابییانی زانكۆكه‌مان ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خه‌مخۆری قوتابیانمانه بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان.
3- پۆلێك له قوتابیانمان راپرسییه‌كیان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر گه‌نج و ئینتیمانی نیشتمانی. خه‌مخۆری ئه‌م پۆله قوتابییانه ئه‌نجامه‌كانی راپرسیییهكه ده‌بێ بكه‌ینه خاڵی وه‌چه‌رخان بۆ دروستكردنی گه‌نجێكی نیشتماپه‌روه‌ر.
له‌كۆتاییدا وێرای دووباره به‌خێرهاتنتان ده‌مه‌وێ یه‌ك شت دووپات بكه‌مه‌وه، ئێمه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداین، تكایه تكایه به نیشتمان و كه‌شتییه‌كه به هی خۆمان بزانین و نه‌هێڵین كه‌شتیه‌كه‌مان نقوم بێت و نیشتمانه‌كه‌مان زیانی پێ بگات.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.