
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، كۆنفڕانسی شكۆی خێزان له دیدگای ئایین، یاسا، كۆمه‌ڵناسیدا، ئالنگار و چاره‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣له هۆتێل دیده‌مان به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و د.دیندار زێباری و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی و ئەندامانی پەرلەمان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و بریكار و ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت و سكرتێری یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان و مامۆستایان و قوتابییان كۆنفڕانسی شكۆی خێزان له دیدگای ئایین، یاسا، كۆمه‌ڵناسیدا، ئالنگار و چاره‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خێزان بریتییه له‌و شوێنه ته‌ندروسته‌ی، به شێوه‌یه‌كی چالاك و گونجاو تاكه‌كان پێده‌گه‌یه‌نێت و گرنگترین ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رپرسیاره له پێدانی ئه‌رك و ماف به ئه‌ندامه‌كانی به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن.
كۆمه‌ڵگه له ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان پێكهاتووه و له ئه‌نجامی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه خێزان دروست ده‌بێت، خێزان به بنه‌مایه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر داده‌نرێت بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی خێزان ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی جه‌وهه‌ری به كۆمهڵایهتیكردنی تاكه‌كانی خێزان له‌نێوان خۆیاندا، ئه‌مه‌ش هاوكاریان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چالاكییه گرنگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان زاڵ‌بن.
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خێزان جیاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتێكی تایبه‌تی هه‌یه و به ماره‌بڕین و هاوسه‌رگیری ده‌ستپێده‌كات و پشت به خزمایه‌تییان ده‌به‌ستن و درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن، خێزان له چه‌ند كه‌سێك پێكدێت كه پێگه‌ی كه‌سه‌كان جیاوازه، بۆ نموونه پیاو و ژن، كوڕ و كچ له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان په‌یوه‌ندییه‌كی تێكهه‌ڵكێش له‌نێوانیاندا هه‌یه.
.
((چه‌مكی خێزان به‌رامبه‌ر وشه‌ی (الأسرة) و (العائلة)دێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه، له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به یه‌ك مانا دێت))، دروستبوون و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
خێزان به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵگه به‌هۆی یه‌كگرتن و دروستبوونی كۆمه‌ڵێك خێزان دروست ده‌بێت، بارودۆخی خێزان به‌شێوه‌یه‌كی باش، یان خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات، كاتێكیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروستبوو ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌كه‌وێته سه‌ر تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، كه‌واتا خێزان دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.