
له زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، كۆنفڕانسی متمانە و کوالیتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکان بهڕێوهچوو.
ئهمڕۆ ڕێككهوتی 23 ی 2 ی 2023 له هۆتێل شیڕاتۆن به ئامادهبوونی بهڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر د.كارزان كریم ڕاوێژكاری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و د.ئهمیر چالی ڕاوێژكاری وهزارهتی خوێندنی باڵا و پ.د.ئیدریس محمد طاهر ههركی سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیك پ.ی.د.نورالدین وێردی سهرۆكی زانكۆی ههولێری پزیشكی و یاریدهدهرانی سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر و پ.ی.د.كارزان شێخ محمد کۆنفڕانسی دیقهت، متمانە و کوالیتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو.
ئە کۆنفڕانسە لە لایەن بهڕێوهبهری گشتی سهنتهری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەددین - هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆلیژی تەکنیکی پزیشکی لە زانکۆی پۆلیتەکنیک و رێکخراوی ئێکۆ بۆ پەروەردە و تەندروستی کۆمەڵ كۆنفڕانسی دیقهت، متمانە و کوالیتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکان ڕێکخرا.
سهرهتای كۆنفڕانسه پ.ی.د.كارزان شێخ موحسێن بهڕێوهبهری گشتی سهنتهری توێژینهوه وتارێكی پێشكهشكرد و ئاماژهی بهوهكرد، لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین ئێمە روئیایەکمان داڕشتووە کە زانکۆ دەبێ ببەسترێتەوە بە کۆمەڵگا، ئەو ناوەندە زانستیە دەبێ ببێتە بنکەی شێکردنەوە و لێکۆڵینەوەی کێشەکانی نێوکۆمەڵگا بە شێوەی توێژینەوەی زانستی بەمەستی دەرخستنی بۆشاییەکان لە مەعریفە و لە ڕێکارەکان، ئەمەش بۆ باشتر کردنی ڕەوشی کۆمەڵگە و دەستەبەرکردنی باشترین خزمەت لە هەموو بوارەکان. یەکێک لە کارە گرنگەکانی سەنتەرەکەمان ئەوەیە کە نزیکبوونەوەیەکی بێ وێنەی هەیە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەر کێشەیەک، بەشێوەیەک بۆ هەر پرسێک ئێمە پەرلەمان و حکومەت و کەرتی تایبەت دەهێنینە ناو هاوکێشەکە و هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو کێشانە دەدەین بە پشت بەستن بە داتا و زانست و توێژینەوە.
ئەم سیمپۆزیەمە زادەی هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆری سەنتەرەکەمان و هاوبەشەکانمان لە وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکە..
سوپاسی بێ پایانمان بۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی هەیە کە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە پرۆژە زانستیەکانی ئێمە دەکات و کەسایەتیەکی خەمخۆرە بۆ ئەوەی وەزارەتەکەیان بەشێک بێ لە چارەسەر بۆ کێشە تەندروستیەکان بەمەبەستی باشتر کردنی سیستەمی تەندروستی هەرێم.. سوپاس بۆ بەڕیوەبەری تاقیگەکان و تیمەکە کە بەردەوام لەگەڵمان بوون بۆ باشتر کردنی ڕێڕەو و دەرەنجامی ئەم پرۆژە زانستیە...
سوپاس بۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک کاک دکتۆر ئیدریس هەرکی کە رۆژانە لەگەڵمان بوو بۆ سەرخستنی ئەم سیمپۆزیەمە کە هاوبەشێکی ڕاستەقینە بوون و بەڕێز مامۆستا فەرهەنگ لە کۆلیژی تەکنیکی شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک بۆ ئەمرۆ وە ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.
سوپاس بۆ ڕێکخراوی ئێکۆ بەڕێز (تەبا خان) کە بە بەردەوام پالشتی توێژینەوە و کار و چالاکیەکانیمان دەکەن و خاوەنی ئیمتیازی ئەو سیمپۆزیەمەن و ڕێکخەری سەرەکین..
سوپاس بۆ کۆمپانیای کرێدیبل مێدیکال کە سپۆنسەری ڕێکخراوەکەی کردووە و هاوبەشی پلاتینیۆمە هەروەها سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانی تر
سوپاس بۆ لیژنەکانی زانستی و ئامادەکاری وە هەروەها قسەکەرەکانمان کە بە توێژینەوە ئەمرۆ بەشدارن.
لە کۆتاییدا دەمەوێ سوپاسێکی پڕ بە پایان پێشکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێز کاک دکتۆر کامەران بکەم کە هەموو کات دەرگای کراوەیە و پێشوازی بیرکردنەوەی نوێ و پرۆژەی زانستی دەکات، وە بەستنەوەی زانکۆ بە کایەکانی کۆمەڵگا یەکێکە لە ئامانجەکانیان.. لێرەوەش داوا لە بەڕێزیان دەکەم بفەرموون بۆ سەر ستەیج بۆ پێشکەش کردنی ووتاری زانکۆکەمان..
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر.