
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، خولێكی تایبه‌ت به ئاگر كوژێنه‌وه به ڕێوه‌چوو.
رێکەوتى ٧, ٨- ٥-٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ بە هاوکارى کۆمپانیاى نافکۆم بۆ سیستەم و پێداویستیەکانى ئاگر کوژینەوە هەڵسان بە ئەنجامدانى خولێك له‌سه‌ر بابه‌تی (Firefighting, Fire protection and prevention).
ئه‌م خوله بە ئامادەبوونى زیاتر له شەست و پێنج بەشداربووى زانکۆ لە مامۆستا و فەرمانبەر لەگەل بەشداربووى میوان لە هەریەک لە کۆمپانیاى نافکۆم، بەرگرى شارستانى هەولیر، نەخۆشخانەى مریمانە، پاریزگارى هەولێر هەروەها چاودیرى دارایى، خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌پێدانه دوو مامۆستاى ئەندازیار لە کۆمپانیای نافكۆم خولەکەیان به‌ڕێوه‌برد لەگەل مامۆستاى مەشق و ڕاهینان لە بەرگرى شارستانى هەولیر.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.