
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، خولێکی شیاندن به‌ڕێوچوو.
له ڕێككهوتی ٥ ی ٢ ی ٢٠٢٣له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکاریی خولێکی شیاندنی (٤) چوار هەفتەیی بۆ وتنەوەی بابەتی پەروەردەی پێشەنگکاری بۆ مامۆستایان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرکردەوە.
لەم خولە مامۆستایان ڕادەهێنرێن و ئاماده دەکرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بەشداربن لە ستافی ئه‌كادیمی زانکۆ، بە کۆمەڵێک کارامەیی و لێهاتوویی سەردەمیانە لەڕێگەی بابەتی پەروەردەی پێشەنگکاری.
بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری لە قۆناغی دووەمی گشت بەشەکان دەخوێندرێت، بۆئەوەی هەڵگری کۆمەڵێ کارامەیی بن و بتوانن لە داهاتوو لە بازاڕی کار لەسەر پێی خۆیان بوەستن.
شایەنی باسە ئه‌م خولەکە لە بەرواری ٥ ی ٢ ی ٢٠٢٣دەستیپێکردووە و تاوەکو ٣ ی ٣ ی ٢٠٢٣بەردەوام دەبێت و لە لایەن هەردوو بەڕێزان (م. هەوران عبداللە) و (م. احسان صابر) بەڕێوەدەچێت.