
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱٥ـی ۲ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "پ.د.شكر قه‌ره‌نی" ڕاگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری و "پ.د.نه‌بیل عادل" به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان و " د.مهاباد سعدی " بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " م٠حسێن احمد" بەڕێوەبەری هەلی کار و سه‌رۆك بەش و مامۆستایان و قوتابییان چواره‌مین كۆنفڕانسی به‌خشینی گرانت بۆ پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و ئایدیای قوتابییان به‌ناونیشانی " وه‌به‌رهێنان له توانای قوتابییان "به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردن بهكۆنفڕانسهكه یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م كۆنفڕانسه بۆ هاندانی مامۆستا و قوتابییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون به هاوكاری سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستاكان و زانكۆ بنووسن تا له داهاتوو بتوانن خزمه‌ت به وڵات و زانكۆ بكه‌ن، بێگومان توێژینه‌وه پێشكه‌وتوو و ئه‌كادیمییه‌كان توانای چاره‌سه‌كردنی كێشه‌یان هه‌یه ده‌توانرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بنێردڕیت و حكومه‌ت سوودی لێ ببێنت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر بوارێك كه پێویسته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ئه‌م جۆره كۆنفڕانس و پێشبڕكێ ئه‌كادیمی و زانستییانه ده‌كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بم له پاڵپشتی قوتابییان و مامۆستایان و شاندی كارگێری زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم كار بۆ به‌رزكردنه‌ه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی قوتابییان و زانكۆ بكه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.