
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بازاڕی بیر و كار بۆ ده‌رخستنی توانای قوتابی پێشهنگار به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۱ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "د.کارزان خوارەحمی " ڕاوێژکارلە ئەنجوومەنی وەزیران " و " د٠ئەمین چالی " ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن " ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی " گۆڤار حارس " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەزگای ڕوانگە و کارگێڕانی ناوچەی زانکۆ و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان بازاڕی بیر و كار بۆ ده‌رخستنی توانای قوتابی پێشهنگار به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م بازاره بۆ قوتابییانی پێشهنگار له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشهنگاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا، له‌م بازاڕه‌دا قوتابییانی پێشهنگار كاروچالاكی و توانای خۆیان پێشه‌كه‌ش به سه‌ردانیكه‌ران و مامۆستایان و میوانان كرا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.