
له یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی ئاداب، كۆنفڕانسی پرسی ئینتیما و گرفته‌كانی نیشتمانسازی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی 1 ی ئاداری 2023 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ئاریان صلاح ا‌لدین بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و چیا هه‌ركی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌رمین سندی ڕاوێژكار له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نێچیرڤان كه‌لاری سكرتێری یه‌كێتی قوتابییان و كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و د.دیار جه‌باری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و پ.دقادر محمد ڕاگری كۆلێژی ئاداب و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان له یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی ئاداب، كۆنفڕانسی پرسی ئینتیما و گرفته‌كانی نیشتمانسازی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفڕانسه له‌لایه‌ن كۆلێژی ئاداب ڕێكخرا و سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئینتیما پێشاندانی هه‌ستی پارێزگاریكردنه له خاك و نیشتمان، ئینتیما، ته‌نها خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵكو هه‌بوونی سۆز‌و وه‌فایه بۆ مێژوو و كلتوور و زمانی نیشتمانی خه‌ڵك.
دیگۆڵ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی وا ده‌كات نیشتمانێكی ئارام و دادپه‌روه‌رمان هه‌بێت، هه‌ستی هاونیشتیمانی بوونه.
نیشتمان، بریتییه له شوێن و جێگای مرۆڤەكان، بۆیه پێویسته پەیوەندییەك لە نێوان مرۆڤ و ئەو شوێنەی تێیدا دەژی هەبێت؛ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش بریتییه له‌و ئینتیمایەی مرۆڤ سۆز و خۆشه‌ویستی خاك و وڵات كێش ده‌كات .
خاڵی بنه‌ڕه‌تی ئینتیما، بریتییە لە بەشداریكردن و هاندانی خەڵك سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
ئینتیمابوون جۆری زۆره، هه‌موو جۆره‌كانیش په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و به‌یكه‌وه كار بۆسه‌ركه‌وتنی نیشتمان ده‌كه‌ن، ئینتیمابوون بۆ خێزان سەرەتای هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی كۆمەڵگهیه، پاشان ئینتیمابوون بۆ ژینگه‌ی خوێندنگە و زانكۆکان له لایه‌ن قوتابییانه‌وه به ئامانجی به‌هێزبوونی ڕۆحییه‌تی ئینتیمابوون بۆ هەموو ئەو شتانەی پەیوەندیدار دەبێت بە كۆمەڵ و خاك و نیشتمانەوە.
یەكێك لە لایه‌نه به‌هێزه‌كانی ژیانی مرۆڤ كه پێویستییەكی زۆری پێی هه‌یه بریتییه له هه‌بوونی ئینتیما ئه‌ویش له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره و گشتییه‌کانه.
پەیوەندیی نێوان خه‌ڵك و نیشتمان، پەیوەندییەكە پێویستی بە به‌رده‌وامی هه‌یه، كە ڕەگوڕیشەکەی لە سۆز و ویژداندا خۆی دەبینێتەوە و هەردووكیان پێویستییان بە یەكتر هەیە: خه‌ڵك پێویستی بە نیشتمان هەیە بۆ ئەوەی بیپارێزێت و مافه‌كانی تێایدا دابین بکات.
ئینتیمابوون بۆ نیشتمان لە گرنگترینی ئەو بەها مرۆیییانهیە، كە دەبێت دامەزراوە پەروەردەیییەكان گرنگی به گەشەكردنی بده‌ن.
ئینتیمابوون بۆ نیشتمان بناغەیە بۆ سه‌ركه‌وتن و هەستكردنی تاك بە ئارامیی، ئەو هەستكردنەش که دەبێتە هۆی پێشووه‌چوونی وڵات بۆ مەبەستی پێشووه‌چوون تا ئاستی ولاتانی دنیا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش وا له تاك دەكات ئینتیمای زیاتری بە نیشتمان هەبێت.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
گەر ئینتیمای نیشتمانی لای تاك و كۆمه‌ڵگه لاواز بوو، بێ گومان كارەساتی نەتەوەییی لێ دەكەوێتەوە، ئەمەیش كەمتەرخەمی و هەستنەكردن بە بەرپرسیارێتی بەرهەم دەهێنێت، بەم شێوەیەیش هاووڵاتی بەئاسانی بیركردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گۆڕێت و دیاردەی لاوازیی ئینتیما په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
"پێویسته منداڵان و گه‌نجان وافێربكهین که نیشتمانیان خۆشبوێت و ڕێزیان بۆ ئاڵا و داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌که هه‌بێت و له‌کاتی پێشبڕکێ و یاری وه‌رزشی جۆراوجۆردا هه‌میشه سروودی نیشتمانی بڵێنه‌وه.
له له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌وه مندڵان و قوتابییان به بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاشنابكهین و وایان لێبكه‌ین ئالا و نیشتمانی‌یان خۆشبوێت، هه‌روه‌ها له سیسته‌می فێرکاری منداڵان و قوتابیان فێربكه‌ین که کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان خۆشبوێ و رێز له جوانی و پیرۆزییه‌کانی وڵات بگرن.
له كۆتاییدا یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی ئاداب، له هه‌موو لایك پیرۆزبێت و ده‌ستی هه‌موولایه‌ك خۆشبێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م كۆنفڕانسه زانستییه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.