
له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ مه‌ڕاسیمێك بۆ خانه‌نشینبوونی حاجی جوان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٥ ی ٦ی ٢٠٢٢له تۆماری گشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ مه‌راسیمێكی شایسته بۆ خانه‌نشینبوونی
( حاجی جوان ) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، باسی هاوڕێیه‌تی و سه‌ره‌تای یه‌كترناسینی خۆی و حاجی جوانی بۆ ئاماده‌بوون كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی له‌ڕێگای كاروباری تۆمار و قوتابییانه‌وه هاوڕێیه‌تییان هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و پێگه‌ی ناوبراوی به‌رزنرخاند له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری قوتابییان له تۆماری گشتی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی هاوكاران و فه‌رمانبه‌رانی تۆكاری گشتی كرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌م مه‌ڕاسیمه تایبه‌ت به خانه‌نشینبوونی ناوبراو، له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆخواستن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.