
دواى پێشه‌نگ بوون و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له ریزبه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین ریزبه‌ندی پێگه‌ى QS ی نێوده‌وڵه‌تی، زانكۆی سه‌لاحه‌دین توانی پێگه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت و له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش له ده زانكۆ یه‌كه‌مه‌كان بێت.
پێگه‌ی كیو ئێس، پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه كه ساڵانه ریزبه‌ندی زانكۆكان له‌سه‌ر چه‌ندین پێوه‌ری زانستی بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ ساڵی 2020 نوێترین ریزبه‌ندی بڵاوكرده‌وه، كه ته‌نها 130 زانكۆ له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان توانیویانه خۆیان بگه‌یێننه ئاستی ئه‌و رێزبه‌ندیه، كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كێكه له‌و زانكۆیانهى توانی بگاته ئه‌و رێزبه‌ندیه. له‌سه‌ر ئاستی عیراق زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ده زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش له پله‌ی یه‌كه‌مدایه كه زانكۆی سلێمانى به جیاوازیه‌كی زۆر له پله‌ی دووه‌مدایه.
له ده‌ره‌نجامی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر توانی داتا و زانیاریه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخاته‌وه كه بیگهیینێته ئه‌و پله‌ی كه شایسته‌یه به پێگه‌ی ئه‌و زانكۆ ره‌سه‌نه، له نوێترین ده‌ره‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتنی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه له ریزبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی QS، كه تایبه‌ته به زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان. جگه له‌مه زانكۆی سه‌لاحه‌دین توانیویه‌تی خاڵێكی زۆر له‌و ریزبه‌ندیه كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری پێگه راسته‌قینه‌كه‌ی زانكۆی دایكه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین (پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ((ئامانجی زانكۆی سه‌لاحه‌دین گه‌یشتنه به‌و پێگه‌یه‌ی كه شایه‌نی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی مامۆستا و توێژه‌رانی بێت، بۆیه ئێمه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رێزبهندیهك پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له زانكۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه ببینن، بۆیه وا پێشبینی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌می بێ ركابهربین، ئه‌مه‌ش به‌رمه‌بنای ئه‌و داتا و ژمارانه‌ی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ڵگریه‌تی له‌گه‌ڵ جیاوازی زۆری ژماره‌و ئاماره‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆی زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان)) سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندی QSی نێوده‌وڵه‌تیش ووتی (( ئه‌م ریزبه‌ندییه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ پێشه‌نگ بوونی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، بۆیه هه‌میشه چاوه‌روانی چوونه پێشه‌وه‌ی زیاتر له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كرێت، ئه‌و رێزبهندیهش گروتینێكی زیاترمان پێده‌به‌خشێت كه له ریبزبهندییه زۆر ئاست به‌رزه‌كانیش بچینه پێشه‌وه)).
شایه‌نی ئاماژه پێدانه زانكۆی سه‌لاحه‌دین دواى ئه‌وه‌ی توانی له ریزبه‌ندی ویبۆمه‌تریكس چه‌ند هه‌زارێك پله‌كه‌ی بچێته پێشه‌وه، ئه‌م جاره‌یان له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتانی عه‌ره‌بیش ژماره‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ری تۆماركرد و بووه شانازی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان.