
له ڕێوره‌سمێكی شایسته سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 4 ی 6 ی 2024 به ئاماده‌بوونی د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بڵند اسماعیل به‌رپرسی لقی دوو و م.هه‌ژار عوسمان كارگێڕی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ و شیرین خالد به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاینده و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له ڕێوره‌سمێكی شایسته سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌خێربێن بۆ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌رنته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئه‌م سه‌نته‌ره له ساڵی 2001 دروستكراوه و ساڵی 2023 ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ماوه‌ی ڕابردوو له هه‌موو لایه‌نه‌كان كار و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت و ئه‌كادیمی و زانستی تێدا ئه‌نجامدراوه، پڕۆژه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی زانست سوودی زۆری هه‌بووه.
ناتوانم باسی هه‌موو كاروچالاكییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام دوور و نزیك ئاگاداری هه‌موو شتێكن، له‌باره‌ی ڕانكینگ و پێشبڕكێی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌نگاوی باشی ناوه و بهرهوپێشوەچوونی به‌رچاوی به‌خۆیەوە بینیووه.
خزمه‌تكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه گه‌یشتووه‌ته سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ، تاقیگه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌می دروستكراون و نۆژهنكراوهنەتهوه،وە هەروەها ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ تاقیگه‌كان كڕاون.
له ئێستادا ئیش و كاره‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئه‌لكتڕۆنی كراوە و كاروباره‌كانی تۆماری گشتی و كتێخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه له‌م بواره‌وه.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه دوو له پڕ بایه‌خترین و به‌به‌هاترین بهڕێوهبهرایهتییهكانن كه خزمه‌تی زۆر به زانكۆ و قوتابییان و مامۆستایان ده‌كه‌ن.
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام قوتابییان و مامۆستایان ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرن و خزمه‌تی زانكۆ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.