
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی چینی به‌فه‌رمی كرده‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی چینی له كۆلێژی زمان كرده‌وه‌و بۆ ئه‌م ساڵ قوتابیان ده‌ستیان به پرۆسه‌ی خوێندن كردووه.
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌كه له وه‌زیری خوێندنی باڵا (د.ئارام قادر) و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان (هێمن هه‌ورامی) و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه (سوهام جه‌به‌لی) و كونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی له هه‌ولێر و راگری كۆلیژه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ، به‌شی چینی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی ووتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرده‌وه بۆ پێشه‌نگ بوون له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، كردنه‌وه‌ی به‌شی چینیش یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین دواى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆنفۆشیۆس و هه‌ماهه‌نگی كونسوڵخانه‌ی چینی ئه‌م به‌شه‌ی كرده‌وه. له ووتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندی كردن كرد له‌گه‌ڵ كۆماری چین وه‌ك یه‌كێك له ووڵاته ئابووریه زلهێزه‌كانی جیهان كه كاڵاكانی سه‌رتاپای جیهانی داگیر كردووه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاته گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌بێته دهسپتێكێكیش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه وا بریاره له ساڵی داهاتوو به‌شی زمانی كوردی و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانكۆی په‌كین له وڵاتی چین بكرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌باته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووتر.
له به‌شێكی دیكه‌ى مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (د.ئارام قادر) له‌میانه‌ى ووتارێكیدا ده‌ستخۆشی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد كه بووه‌ته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی تازه به‌رووی جیهانێكی تازه‌دا، به تایبه‌ت كه چین یه‌كێكه له ژماره ئابووریه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان. له ووتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پاڵپشتی له هه‌ر چالاكیه‌ك و هه‌نگاوێكی زانستی ده‌كات كه خزمه‌ت به ره‌وتی په‌ره‌پێدانی سهكتهری خوێندنی باڵا و توێژیینه‌وه بكات له هه‌رێمی كوردستان، له‌م چوارچێوه‌یه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاریهكن.
هه‌ر له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شی چینی‌دا خاتوو سوهام جه‌به‌لی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی له‌میانه‌ی ووتارێكیدا باسی له په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی كرد كه چۆن رۆژ دوای رۆژ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و بواری تازه ده‌گرێته‌وه.
پاشان ( نی رۆچی) كونسلی گشتی كۆماری چینی میللی له ووتارێكیدا سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد كه بوه‌ته پردێكی تازه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كی ده‌ربری بۆ پشتگیری كردنی ئه‌و به‌شه و په‌ره‌پێدان به زمانی چینی.
به‌شی چینی له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌مین به‌شی زمانی چینیه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 18 قوتابی له رێگه‌ى زانكۆلاینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه وه‌رگیراون و ده‌ستیان به پرۆسه‌ی خوێندن كردووه. ساڵی یه‌كه‌می ئه‌م به‌شه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ فێربوونی زمانی چینی.