
له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور سیمینارێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێككهوتی 5 ی 4 ی 2023 به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د تارق خضر حه‌سه‌ن " ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور و یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییانی كۆلێژ سیمینارێك به ناونیشانی (بۆچی پێش ماره‌كردن پێویسته پشكینینی خوین بكه‌ین؟ ) به‌ڕێوه‌چوو.
"دکتور هەوار غریب خضر" له درێژه‌ی سیمیناره‌كه ئاماژه‌ی بۆ هۆکارەکانی زیاد بوونی نەخۆشی تالاسیما و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشییە كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجامدانی سیمیناری له‌م شێوه بۆ کۆمەڵگا بایەخی تایبەتی هەیە و ڕێگایەکی گرینگە بۆ ڕێگریکردنی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنانە.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.