
له كۆلێژی په‌روه‌رده فیستیڤاڵی کلتوریی و زانستیی و ڕۆشنبیریی به‌ڕێوه‌چوو
ڕێككهوتی ۲٤ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.مازن عبدالخالق" ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و "م.هه‌ژار عوسمان" به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ و كارگیڕی لق و "شیرین خالد " بەرپرسی ناوچەی ئایندە و "م.سه‌یوان احمد " بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و "د.گه‌لاوێژ سیان" ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و "م.برهان ئەرگوشی" ڕاوێژکاری پێشکەوتو لە وەزارەتی پەروەردە یەکەمین فیستیڤاڵی کلتوریی و زانستیی و ڕۆشنبیریی کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م فیستیڤاڵه به‌به‌شداری سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كۆلێژ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و به‌رهه‌مه‌كانییان چالاکییەکانی فیستیڤاڵ دەستیانپێکرد و قوتابییان و میوانان بە کار و بەرهەمە دەستییەکانیان، ڕوویەکی گەشی فیستیڤاڵەکەبوون.
جێگای ئاماژه‌پێدانه بانکی یەکەمی عیراقی FIB و کۆمپانیایی خۆشناو سپۆنسەری ئەم ڤیستڤالە بوون.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.