
له ١٥ هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب پانێڵی تێڕوانین بۆ زانکۆی سەلاحەدین لە نێوان ئێستا و ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی ۱٥ ی ٣ ی ٢٠٢٣ له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب پانێڵێك بۆ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ( پ.ی.د.کامەران یونس محمد ئەمین ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و (پ.د.مستەفا صابر ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی بالا به ناونیشانی ( تێڕوانین بۆ زانکۆی سەلاحەدین لە نێوان ئێستا و ڕابردوو)، به‌ڕێوه‌چوو.
م٠ی.شوان محمد پانێڵی ( تێڕوانین بۆ زانکۆی سەلاحەدین لە نێوان ئێستا و ڕابردوو) بەڕێوەبرد و لەم پانێڵە سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر ئەو کارانەی کە لەزانکۆ ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە پەیوەندی و هەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی تر کرد بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی قوتابییان.
لەلایەکی تر سەرۆکی زانکۆ باسی لە دروستکردنی کەمپی زانکۆ کرد و ئاماژەی بەوەکرد بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کەمپی زانکۆ دروستبکرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر