
سەرۆکی زانکۆ دکتۆر ئەحمەد دزەیی لەگەڵ تیپی فوتسالی کچانی زانکۆی سەلاحەدین
لە پاڵەوانییەتی زانکۆکان و پەیمانگاکانی فوتساڵی کچان بۆ تۆپی پێی هەرێمی کوردستان کە زانکۆی دهۆک مێوانداری کردبوو، بەبەشداری زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی دهۆک و زانکۆی زاخۆ و زانکۆی هەڵەبجە و پەیمانگای هەولێر و پەیمانگا دهۆک و پەیمانگای زاخۆ و پەیمانگای ئاکرێ، کە کۆی گشتی هەشت تیپ بوو. لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتەکە زانکۆی سەلاحەدین توانی پلەی دووەمی بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی بە ئەنجامی (٤ - ٢) بە زانکۆی دهۆک دۆڕا. لە دوای ئەم ئەنجامی شاندی تیپی فوتسالی کچانی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لێکرا و خەڵاتی زانکۆیان پێدرا و هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتری لێخواستن و لە پاڵ رەوتی زانست و فێرکردن، لە بواری وەرزشیش پاڵپشتیی زانکۆی بۆیان دووپات کردەوە.