
لەبەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت پێشوازی لەقوتابییان کرا
د.شێروان ساڵح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری قوتابیان لەلێدوانێۆدا بۆ سایتی زنکۆی سەلاحەدین -هەوڵێر گوتێ:ئەمرۆ ٢٠٢٢/١/١ شەممە بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین پێشوازی کرا لە قوتابیانی بەشەناوخۆی شەھید شەوکەت، ئەو لەپێشتردا ئەم بەشە ناوخۆییە بەھۆی لافاو زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو دوای ئەوەی تیمەکانی بەشەناوخۆییەکان و ئەندازەو پرۆژەکان و کۆلێژی ئەندازیاری بەشێوەی یەک تیم کارەکانیان گرتە ئەستۆ سەرجەم گرفتەکانی ئاکامی لافاوەکە چارەسەر کرا ، هەموو شوێنەکان زایانێکەوتوو خاوێن کرایەوە، هاوکات پێشوازی لە قوتابیان کرا تا لەژووری بەشەناوخۆییەکە نیشتەجێ بن.