
لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- كۆنفرانسی زمانی عه‌ره‌بی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆی موصڵی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ بەرواری ۱٥ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ، لە ژێر سەرپەرشتی پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی پ.د. مستەفا سابیر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د. نەبیل عادل بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامەکان كۆنفرانسی زمانی عه‌ره‌بی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆی موصڵ بەڕێوەچوو، ئه‌م كۆنفڕانسه له لایه‌ن كۆلیژی زمان و به‌شی زمانی عه‌ره‌بی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ڕێكخراوه، بۆ زیاتر گرنگی و كاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بی له نووسین و خوێندندا.
پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا ڕاگری كۆلێژی زمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م كۆنفڕانسه (1 یه‌ك) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی )، له‌م كۆنفڕانسه به‌شدارن.
کۆنفڕانسی (اللغه العربیه للناطقین بغیرها بین الواقع والمأمول)، له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، كۆلێژی زمان- به‌شی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ زانكۆی موصل- كۆلێژی اداب به‌شی زمانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م کۆنفڕانسە لەپێناو برەودانه بە په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی موصل و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به پێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و به‌شی عه‌ره‌ربی بدرێت له زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر.
جێگای ئاماژه پێدانه یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره كۆنفڕاسنانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی كۆلێژی زمان و به‌شی عه‌ره‌بی خواست و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته به‌گرنگییه‌وه له زمانی عه‌ره‌بی بڕوانین، چونكه زمانی عه‌ره‌بی به یه‌كێك له زمانه جیهانییه‌كان داده‌نرێت و له سه‌ر ئاستی جیهان قسه‌پێكه‌ری زۆری هه‌یه، جگه له وه‌ش زمانی كتێبی پێرۆزی ئاسمانی ( قوڕئانی پیرۆز) و چه‌ندین كتێبی تری ئاسمانییه.
دڵنیاییدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م جۆره كۆنفڕانسانه ده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر