
لە زانکۆی سەلاحەین خولی ڕاهێنانی سۆفتوێری تایبەت بە دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢٣ لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین لەژێر چاودێری " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "د.محمد کەلاری" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و بەرپرسی ئیڕاسمۆس لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین خولی ڕاهێنانی سۆفتوێری تایبەت بە دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بە پاڵپشتی ئاپڕایز لەلایەن ئەوڕۆ سۆفت ئەنجامدرا و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.