
تاوتوێی هێلە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی سەلاحەدین
لە سەنتەری رۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی هێلە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەداکە نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلیژەکان و بەرێوەبەرەکان ئامادەی بوون، بە ووردی تیشک خرایە سەر چۆنیەتی ئامادەکردنی پلانی چوار ساڵەی دامەزراوەکانی حکومەت بەپێی ئەو ستانداردە گشتیەی ئەنجومەنی وەزیران دایانناوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ دکتۆر ئەحمەد دزەیی ووتەیەکی پێشکەش کرد تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی نوسینی پلان و ئامادەکردنی پرۆژەکان لەلایەن خودی دامەزراوەکان. هەروەها ئەوەشی راگەیاند کە ئەمرۆ ئەم کۆبوونەوەیەمان رێکخستووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی کە دروست بووە سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکردنی پرۆژەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ هێلە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگونجێت. سەرۆکی زانکۆ باسی لەوەش کرد کە ئامادەکردنی پلانی چوارساڵە یان هەر پلانێک واتە ئەوەی دەتەوێ لەماوەی ئەم چوار ساڵە ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دکتۆر هێمن فازل (نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە
ئەنجومەنی وەزیران) لەرێگەی بابەتێکەوە تیشکی خستە هێلە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم و چۆنیەتی وەرگێرانی بۆ پرۆژەو کارو چالاکیەکانی دامەزراوەکانی حکومەت، بۆ ئەمەبەستە رێبەرێکی تایبەتی خستە بەردەم ئامادەبووان کە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی بەرنامەی کاری وەزارەت و دەستە و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت لە چوارچێوەی هێلە گشتیەکانی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی قسەکانیدا دکتۆر هێمن فازل بە پوختی باسی لەو هێلە گشتیانە کرد کە کابینەی نۆیەم پشتی پێ دەبەستێ، لە میانەی قسەکانیدا ووتی ( حکومەت خەریکی دارشتنی پلانی کاری خۆیەتی، پلانەکان دەبێ بەشێوەیەک بێت کە بزانین لەو ماوەیەدا حکومەت چی دەوێت لەرێگەی پرۆژەکانیەوە) سەبارەت بە پلانی حکومەت، نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئەوەی راگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانەکانی لەسەر سێ ئاست دابەش کردووە، ئاستی یەکەم پەیوەستە بە پلانی نیشتمانی کە سەرجەم سێکتەرەکان لەخۆی دەگرێت، مەرج نییە ئەم پلانە بەیەک کابینە جێبەجیبەکرێت بەڵکو ئەمە پلانێکی فراوانە چەندین ساڵە. ئاستی دووەمیش پەیوەستە بە پلان لەسەر ئاستی کابینەکان کە ئەمە ماوە زەمەنیەکەی چوار ساڵە، ئەمەشیان بەهەمان شێوە لەچوارچێوەی پرۆژە نیشتمانیەکان لەسەرجەم سێکتەرەکان دەبێت. ئاستی سێیەمیش پەیوەستە بە پلانی وەزارەت و دامەزراوەو دەزگاکانی حکومەت، ئەمەش بەشێوەیەک دادەرێژرێت کە خزمەت بە پلانە نیشتمانیەکان بکات.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی ئامادەکردنەی پرۆژەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایە بەر گفتوگۆیەکی چر، کە تێیدا هەموو لایەک بەپێی پسپۆری خۆی سەرنجەکانیان خستەروو. بەشێوەیەکی گشتی ئەو تەوەرانەی لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێکران بریتی بوون لە (خشتەی زانیاری پرۆژەکان، پرۆژی پێشنیارکراوەکان، خشتەی زانیاری رێکار و چالاکیەکان، رێکارو چالاکیە پێشبینی کراوەکان، پپوختەی زانیاری پرۆژەکان، ێوەرەکانی هەڵبژاردنی پرۆژەکان، پەیکەری وەزارەت، هێزی مرۆیی،میلاک بە گوێرەی بەرێوەبەرایەتیەکان، میلاک بەگوێرەی ناونیشانی وەزیفی، داهات و سەرچاوەکان، خەرجیەکان و بوارەکانی، هەبووەکان).