ئەمڕۆ رێككەوتی 13ی 5ی 2025 بە بەشداری "پ.ی.د. كامەران یونس محمدامین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی "م. ئامانج برادۆستی" بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ-زانكۆ، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ، "پ.ی.د. شاڵاو عبدالخالق" بەرێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەكادیمی، "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار، مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین، و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان و دەرچوان لە گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئیڤێنتی ڕماندنی بەربەستەکانی بەردەم داهێنان (Falling Walls Lab) بەرێوەچوو.
لە سەرەتای چالاكیەكەدا، سەرۆكی زانكۆ بە ناوی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنی مێوانەكانی كرد و خۆشحاڵی دەربڕی كە زانكۆی سەلاحەدین لەرێگەی سەنتەری پەرەپێدانی كار هاوبەشی زانستی ئۆپن سپەیس ئەكادیمی (Open Space Academy) ئەنجامدانی ئەم چالاکیە جیهانیەیە. لەمیانی وتارەكەیدا ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، بۆئەوەی شاهیدی بیرۆکەی داهێنەرانە بین؛ بێ گومان ئەوەش بەڵگەیە لەسەر توانای قوتابیان و لاوانی هەرێمەكەمان، كە جێگەی خۆیەتی پیرۆزبایی لەو قوتابی و لاوانە بكەین، كە بیرۆكەیان پەسەندكراوە و ئەمڕۆ پێشكەشی دەكەن، هەروەها گوتی داهێنان ئەو هێزەیە خەونەکان دەکاتە واقیع و بیرۆکەکان دەكاتە چارەسەر، مایەی شانازیە كە لە ئێستەدا زانكۆی سەلاحەدین خاوەن زۆرترین قوتابی و دەرچووی خاوەن داهێنان و بیرۆكەی نوێیە.
سەرۆكی زانكۆ لەكۆتایدا دەستخۆشی لە رێكخەرانی چالاكیەكە كرد و سوپاسی هاوبەش و سپۆنسەرەكانی كرد لەوانەش (كوردستان فاوندەیشن، گڕۆفین، ئۆرنج كۆرنەرز، بانكی جیهان، دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی، و ملتی میدیا ئەیجنسی).
شیاوی ئاماژەیە، ئیڤێنتی ڕماندنی بەربەستەکانی بەردەم داهێنان (Falling Walls Lab) كە بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپن سپەیس ئەكادیمی (Open Space Academy) ساڵانە بەرێوەدەچێ، وێستگەیەکە بۆ ئەوانەی خاوەن بیرۆکەی داهێنەران، بۆ ئەمساڵ دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن لەلایەن لێژنەیەكی زانستی 36 بیرۆکەی داهێنەرانە پەسەندكران بۆ پێشكەشكردن لەماوەی (3) خولەكدا، كە لەكۆتایدا یەكەم، دووەم و سێیەم ڕاگەیەنرا كە براوەكان گەشتێک بۆ بەرلین - ئەڵمانیا ئەنجام ئەدەن بەمەبەستی خستەڕووی بیرۆكەكەیان لە بەرلین و بەشداری كردن لە پێشبركێ لەسەر ئاستی جیهانی.