
لە زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی شانشینی هاشمی ئوردن واژۆكر
ئەمڕۆ رێككه‌وتی ٦ ـی ٥ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین " سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحەدین به ئاماده‌بوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی له "د. مأمون محمد ئەلدبەیعى" ئەمیندارى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى شانشینی هاشمی ئوردن و "فوئاد مەجالى " کونسڵى گشتى شانشینی هاشمی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆکى زانکۆکانی ئوردن كرد،
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به گه‌رمی پێشوازی و به‌خێرهێنانی لێ‌كردن و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنه زانستی و ئه‌كادیمییه ده‌ربڕی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌گرنگییه‌وه باسی له دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن بەناونیشانى " وێناکردنی ئایندە لەرێگەی پەرەپێدانی بەردەوام" كرد كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له گرنگی و هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی ئوردن كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئێستادا ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له فڕۆكه‌خانه‌ی شاهانه‌ی ئوردنی بۆ خوێندنی فڕۆكه‌وانی ده‌خوێنن.
هەر لەو دیدارەدا "د. مأمون محمد ئەلدبەیعى" ئەمیندارى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئوردن ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت زانكۆی سه‌لاحه‌دین زانكۆكانی ئوردن و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بتوانن په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانیان فراونتر بكه‌ن و په‌ره به‌خوێندنی باڵا و ئاڵوگۆڕكردنی قوتابییان و مامۆستایان بدرێت بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.