
لە زانکۆی سەلاحەدین وۆرکشۆپی (AESIM) لەژێر ناونیشانی"Algebra, Number Theory, and Their Applications to Cryptography" بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٥ ـی ۲ـی ۲٠۲٤ به ئامادەبوونی "پ.ی.د.شەریف مولود شەریف " یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و کوسولی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان و " د٠ئەمیر چالی" ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و "د٠کارزان کریم" ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران و "پ.د.عه‌بدولكه‌ریم یاسین كه‌ریم " ڕاگری كۆلێژی زانست و " پ.د.نەبیل عادل " بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و " م٠حسێن ئەحمەد " بەڕێوەبەری CDC و" گۆڤار حارس" بەڕێوەبەری میدیا و ڕاگەیاندنی دەزگای ڕوانگە و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان وۆرکشۆپی (AESIM) لەژێر ناونیشانی"Algebra, Number Theory, and Their Applications to Cryptography" بەڕێوەچوو
ئەم وۆرکشۆپە بە هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەل ڕێکخراوەکانی (SIMPA)ی فەڕەنسی و (RNTA) ئیتالیە کە لە بەشی ماتماتیکی کۆلێژی زانست بەرێوەدەچێتمهڕاسیمێكی به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای ئاماژەپێدانە ئەم کۆنفڕانسە لە لایەن بەشی ماتماتیک ڕێکرخراوە و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامدەبێت
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.