
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٤ـ ۱ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەلێر و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.جەوهەر فتاح و " پ.د.حسێن سعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.مازن عبدالخالق" ڕگری کۆلێژی پەروەردە و سەرۆک بەش و مامۆستایان سیمپۆزیەمی " ئاڕاستە نوێیەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای سیمپۆزیەمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی ههموودهزانن شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندە و بڵاوەکان لە جیهان و پله‌ی جیاوازی تووشبوونی هه‌یه، چاره‌سه‌ركردنیشی ئه‌سته‌مه، هۆكارگه‌لێك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بێت.
له هۆكاره‌كانی تووشبوونی شێرپه‌نجه ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ بكه‌م، به‌ڕێزان، ئێمه له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه كۆنفڕانس و سیمپۆزیه‌می په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدرێت و چاره‌سه‌رییه‌كانیشی بخرێته‌ڕوو.
ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولایه‌ك ڕابگه‌یه‌نم له ئێستادا تیمێكی شاره‌زا و لێهاتوو كار بۆ ڕێكخستنی كۆنفڕانسێكی زانستی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌خرێته ڕوو و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت و بۆ ڕای گشتی ڕوونده‌كرێته‌وه كه ئایا ئه‌م پیسهیهی لسه‌ر شاری ههوڵیڕ هه‌یه به‌هۆی دوكه‌ڵی كارگه‌كانه، یان هۆكارێكی تری له‌پشته.
من نامه‌وێت بچمه ناوهڕؤكی ئه‌م كۆنفڕانسه و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، چونكه كارنامه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌م كۆنفڕانسه هه‌مووشتێك ڕووندهكاتهو و ده‌مه‌وێت كه‌سانی پسپۆڕ ده‌رفه‌تیان هه‌بێت و هه‌موو هۆكار و چارهسهركانمان بۆ باس بكه‌ن و دواتر ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن.
زۆر سوپاس بۆ تیمی ئاماده‌كاری و ڕێكخه‌رانی كۆنفڕنس