
لە زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری ڕۆشنبیری سامەڕا کرا.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣٠ ی ٥ ی ٢٠٢٣ "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " د٠عصام خلیل " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و " پ.د.ئیدریس باڵەکی " پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری ڕۆشنبیری سامەڕا کرد کە پێکهاتبوون لە " د٠محمد احمد " و شاندێکی یاوەری.
ئامانجی ئەم سەردانە بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی دووەمی نێودەوڵەتی بە بەشداری ٢٥ زانکۆی عێڕاقی کە زانکۆی سەلاحەدین هاوبەش دەبێت لە گەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری سامەڕا.
پسپۆڕی گرنگیپێدراو لەم کۆنفڕانسە بریتی دەبێت لە " زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەندازیاری، جوگرافیا، ڕاگەیاندن، شوێنەوار، سیاسە، ئایینی"
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر