
لە زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر پڕۆژەی ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان ڕاگەیەنرا
ئەمرۆ سێشەممە، ۲٠ـی شوباتی ۲٠۲٤، بە چاودێری "پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و بە ئامادەبوونی "م.حسین احمد مصطفى " بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار CDC و "م.هەرێم حیدر قادر" یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری، نوێنەری ئاژانسی ئینتەرپڕایزی هۆڵەندا(Netherlands Enterprise Agency) و کۆمپانیای ویدوو، پڕۆژەی ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان بەفەرمی راگەیەنرا و هاوكات لە ڕێوڕەسمەكەدا ناساندن و کردنەوەی پڕۆژەكە بۆ قوتابییان ڕوونكرایەوە.
لەم پڕۆژەیەدا (Youth Employment KRI) كە حكومەتی هۆلەندا پاڵپشتی دارایی دەكات زانكۆی سەلاحەدین و سێ زانكۆی تری كوردستان هەڵبژێردراون، ئەمرۆ بەئامادەیی ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابییانی قۆناغی چوارەم لە چەندین بەشی زانستی هەنگاوە كردارییەكان ئەنجامدران.
جێگەی ئاماژەیە، پرۆژەكە لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لە نێوان سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سەلاحەین و کۆمپانیای ویدوو. كە ئامانج لە یاداشتەکە ڕەخساندنی دەرفەت و دەروازەی نوێیە لە هەمبەر بازاڕی کاردا، لە پێناو خزمەتی زیاتری قوتابیانی
زانکۆی سەلاحەدین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر