
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۹ـی۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.شریف مولود شریف "یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "د.ژاڵە سعید " بەڕێوەبەری فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و د.ئامانج عبداللە ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و "د.وەلا غازی دزەیی " بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی سەلاحەدین دیداری خولی سێیەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەپێدانە لەم دیدارە سەرجەم مامۆستایانی پێداگۆجی و کاندیدەکانی خولی سێیەمی پێداگۆجی زانکۆکانی " سەلاحەدین، پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەولێری پزیشکی، کۆیە، سۆران، لبنانی فەڕەنسی" تێیدا بەشداربوون.
پێداگۆجی خولێکی ڕاهێنانی زانستی گرنگە بۆ پەیداکردنی کارامەیی ڕێگکانی وانەگوتنەوە و پێگەیاندنی کادیری بەتوانا بۆ داهاتووی کۆمەڵگە .
جێگای ئاماژەپێدانە خولی پێداگۆجی پڕۆسەیەکە سەرکەوتنی خۆی نیشانداوە لە بواری وانەگوتنەوە وهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم کاندیدانی خولی ڕاهێنانی سێیەمی پێداگۆجی دەخوازین و دڵنیام سوودمەند دەبن لە خولی داهاتوو لەگەڵ زانکۆی " هامک " .