
دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی ماتماتیک لە زانکۆی سەلاحەدین
لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە رۆژانی (٣-٥/٢/٢٠١٩) بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی ماتماتیک بەڕێوەدەبات.
بە ئامادەبونی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو سەرۆک زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی ئەکادیمی و زانستی لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان لە زانکۆ عێراقی و ئێرانی و هیندی و فەڕەنسی و ئۆکرانی و ئیتاڵی و ئوردنییەکان، لە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٣/٢/٢٠١٩ زانکۆی سەلاحەدین دووەمین کۆنفڕانسی ماتماتیکی سازکرد.
لە دەستپێکی کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە وتارێکدا رایگەیاند: بەختەوەرین دەبینین جارێکی دیکە، کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێربۆ دووەمینجار کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە پسسپۆڕی ماتماتیک بەڕێوە دەبات، ئەمە مایە دڵخۆشیمانەو هەنگاوێکی دیکە دەمانباتە پێشەوە لە زانسستە پەتییەکان و لە جیهانی زانکۆ پێشکەوتووەکان نزیکمان دەکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی زانکۆمان لە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ریزی هەرە پێشەوەی پێشەنگی زانکۆ کوردستانییەکاندا بوو، ئێستاش هەنگاومان هەڵگرتوە بۆ ئەوە ی لە پێشەنگی نیشتیمانییەوە بەرەو پێشەنگی جیهانی بڕۆین، ە بەرەو پێشەنگی جیهانی بڕۆین. ە ی لە پێشەنگی نیشتیمانییەوە بەرەو پێشەنگی جیهانی بڕۆین، یزی هەرە پێشەوە پێشەنگی زانکۆ کوردستانیئەو رووداوە زانستییەش دەچێتە سەر خەرمانی چالاکییە زانستییە پڕ بەرهەمەکانی دیکەی زانکۆمان. هەروەها لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ئاشکرایکرد ئامانج لێی کۆبونەوەو گردبونەوەو دیداری ئەکادمییەکان و توێژەران وبیرکارانی عێراق و کوردستان و فەڕەسناو ئیتاڵیاییەکانە تا ئەو دیدارە زانستییە گرینگ و گەورەیە بکەنە دەرفەت و دەروازەیئاڵوگۆڕی بیروڕای زانستی ماتماتیک و پەرەپێدان بەو زانستە لە روانگەی پراکتیکی و تێوری و پەروەردەییەوە، هەروەها ئەو رووداوە بکەنە خاڵی وەرچەرخانی زانستی بۆ گەشەپێدانی بواری ماتماتیک بە کەڵک وەرگرتن لە ئایدیاو داهێنانە تازەکانی زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان.
پاشان پ.ی.د.هێرش عومەر عەبدوڵا راگری کۆلێژی زانست لە وتاری بەخێرهێنان رایگەیاند: کۆلێژەکەمان کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ ئەوەی لە ریزبەندی دامەزراندنی یەکەم کۆلێژە لە زانکۆی سەلاحەدین، بەڵام نەک لە رووی مێژووییەوە کۆلێژەکەمان گەورەیە، بەڵکو وەک کۆلێژێکی زانستە پەتییەکان، بۆتە سەرمەشقی ئەنجامدانی چالاکی ئەکادیمی و زانستی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی، لە هەمان کاتدا بۆتە مایەی شانازی زانکۆی سەلاحەدین کە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە پشکی شێری بەردەکەوێت لە پێشەنگ بوونی دایکی زانکۆکانی کوردستان زانکۆی سەلاحەدین، ئێستاش لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی خۆیدا یەکێک لەو چالاکییە زانستییە نێودەوڵەتییە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند دامەزراوەی دیکەی ئەکادیمی دیکەی سەر ئاستی عێراق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بیرکاری(SICME٢٠١٩) ئەنجام دەدات.
شیاوی باسە لەم کۆنفڕانسەدا (١٢) قسەکەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت و (٧٥) توێژینەوە پێشکەش دەکرێت لە ماوەی سێ رۆژدا بە دوو شەفتی جیاواز و لە گۆفاری زانستی (زانکۆ) لە زانکۆی سەلاحەدین و (AIP) پەیمانگەی ئەمەریکی بۆ فیزیا بڵاو دەکرێنەوە. لەم کۆنفڕانسەدا گەنگەشە لەسەر هەموو زانستە بیرکارییەکان دەکرێت بەتایبەت (ئاماری پراکتیکی، ئاماری بیرکاری، فیزیای بیرکاری، فیزیای کرداری و زانستی کۆمپیوتەر). ئەو کۆنفڕانسە بە سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی سەلاحەدین و مەڵبەندی نێودەوڵەتی بیرکاری بۆ بیرکاری پراکتیکی (CIMPA) بەڕێوە دەچێت.
شیاوی باسە ئەو کۆنفڕانسە ١٠ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و بە گەورەترین رووداوی زانستی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت و لە رووی زانستی بیرکارییەوە وەرچەرخانێکی گرینگی زانستی دەبێت بۆ پێگەی زانستی زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی ناوەخۆیی.