
تاقیکردنەوەی توانستی ئینگلیزی
دواى ئەوەی رێنماییەکانی تایبەت بە توانستی ئینگلیزی گۆرانکاری بەسەردا هات، سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین لەسەر بنەمای ئەم رێنماییانە خولێکی تایبەتی کردەوە بۆ کاندیدانی خوێندنی باڵاو خوازیارانی نازناوی زانستی، کە خولەکە بەسەر چەند ئاستێکی جیاوازی زمانی ئینگلیزی دابەش کرابوو.
لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی خولەکانی توانستی زمانى ئینگلیزی، لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغەکان بەرێوەچوو کە تێیدا کاندیدانی خوێندنی باڵاو خوازیارانی نازناوی زانستی بەشداربوون، کە دابەش کرابوونە سەر ئاستەکانی پێشکەوتوو و سەرو ناوەند و سەرەتایی. بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربووان تاقیکردنەوەکان لە سێ رۆژی جیاواز بەرێوەچوو، بەشێوەیەک کە لە رۆژی شەممە ٢٠٥ قوتابی تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا و رۆژی دووشەممە ٢٠٠ قوتابی و لە رۆژی چوارشەمیش ٢١٠ قوتابی.
شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ماوەی هەر قۆناغێکی خولەکە شەش هەفتەیە، کە قوتابی بەهۆی دەرچوون لەم قۆناغە نیو نمرە لە ئایلتس و هاوتاکانی وەردەگرێت.