
لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب پانێڵێک بۆ سەرۆک و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەدەچێت
ڕێککەوتی ۲٤ ی ٤ ی ۲٠۲٤ لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب پانێڵێک بۆ هەریەکە لە " پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.شەریف مولود شەریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ناویشانی " زانکۆی سەلاحەدین پێگەی زانستی و تێڕوانینێک بۆ ئێستا و داهاتوو" بەڕیوەدەچێت، جێگای ئاماژەپێدانە "م.شوان محمد " ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پانێلە دەگرێتە ئەستۆ.