
بهرگی پێشهوهی كتێبی ئا مادا
لە رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٨\١٠\٢٠١٨ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدینکتێبی (ئامادا) کە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی و زمانەوانی و ئایینی(م.تەحسین عەزیز) ناسراو بە (مادا ئۆربالا)بە خوێنەران و ئەکادیمیانی زانکۆو رۆشنبیران و نوسەران ناساند، لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای بەخێرهێنانی میوانان وتارێکی پێشکەشکرد تیایدا باسی لە رۆڵی نوسەری کتێبەکەکردو ستایشی ماندوبونی کردو هیوای خواست کە کەلێنێکی لە کتێبخانەی کوردی بەتایبەت لە کتێبخانەی زانکۆکانی کوردستان پڕبکاتەوەو ببێتە سەرچاوەی زانستی بۆ قوتابیانی زانکۆکان بە تایبەت بەشەکانی مێژوو و شوێنەوار و زمانی سریانی.
پاشان مامۆستا تەحسین عەزیز نوسەری کتێبەکەی سمینارێکی لە بارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبوانی کردو دواتر گفتوگۆی کراوە بەڕێوەچوو، لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا نوسەر بە واژووی خۆی کتێبەکەی پێشکەش بە ئامادەبوان کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەدین کرد.