
لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان مەراسیمێکی ڕێزلێنان سازکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ٦ـی ٢٠٢٤ ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، هەڵسا بەسازدانی مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستای کۆچکردووی کۆلێژەکەمان پرۆفیسۆر (د. ئیسماعیل محمد قەرەنی)
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی (پ.د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژ و (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) یاریدەدەریڕاگر و بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردوو و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان بەمەبەستی ڕێزگرتن لەو هەوڵ و ماندوبوون وخزمەتانەی کە مامۆستای کۆچکردوو پێشکەش بە کۆلێژەکەمانی کردووە بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ژیاننامەی مامۆستای کۆچکردوو لەلایەن (م. سنعان عبد) بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندن خوێندرایەوە، پاشان ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا بەخێرهاتنی بنەماڵەی کۆچکردوو وسەرجەم ئامادەبووانی کرد و سڵاو وڕێزی سەرۆکی زانکۆی گەیاند بە بنەماڵەی کۆچکردو وسەرجەم ئامادەبووان، کە بەهۆی سەرقاڵییەوە نەیتوانی ئامادەبێت.
لەلایەکی تر ڕاگری کۆلێژ باسی پێویستی سازدانی مەراسیمەکە و ڕۆڵ وخزمەت ودڵسۆزی مامۆستای کۆچکردووی کرد بە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و ڕەوتی زانستی و ئەکادیمی، دواتر بەڕێز (د. نەوزاد صدیق) وەک هاوڕێیەکی نزیکی کۆچکردوو، وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە کەسایەتی کۆچکردوو کرد لە خزمەتکردنی بواری زانستی وپێگەیاندنی قوتابیان، دواتر خاتوو (زینە یوسف) مامۆستای کۆلێژمان و هاوسەری کۆچکردوو، وتەی بنەماڵەی پێشکەشکرد وبەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد وسوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژ و ئامادەکارانی مەراسیمەکەی کرد.
لەبەشێکی تری مەراسیمەکە، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردوو، هەروەها لەڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە چەند وێنەو ڤیدیۆیەکی مامۆستای کۆچکردوو نمایشکرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.