
کوردناسی گەورەی پۆڵەندی "پڕۆفیسۆر ئەنجەی پیسۆڤیچ " سوپاسنامە و قەڵغانی زانکۆی سەلاحەدینی پێبەخشرا
بە نوێنەرایەتی "پ.ی.د.کامەران یونس " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بەئامادەبوونی "زیاد رەئووف "نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا و "پ.ی.د.فهرههنگ محمد" مامۆستا له زانكۆی سهلاحهدین لە بەشی توێژینەوەی کوردی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر "یوئەننا بۆخینسکا"ئیڤێنتێکی رێزلێنان ئەنجامدرا.
لهم ڕێوڕسمهدا سوپاس و پیزانین و قەڵغانی زانکۆی سەلاحەدین پێشکەشی "پڕۆفیسۆر ئەنجەی پیسۆڤیچ " کرا لەپای گرینگیپێدان بە بواری کوردناسی و وانەوتنەوەی زمانی کوردی بۆ ساڵانێکی زۆر و نووسینی کتێبێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.