
كونسڵى ئه‌رمینیا سه‌ردانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له (ئه‌رشاك مانۆكیان)ى كونسڵى وڵاتى ئه‌رمینیا له‌هه‌ولێر كرد، له‌نێوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لهههماههنگى له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئه‌ر مینیا كرا، به‌تایبه‌ت له‌رووى ئاڵوگۆڕكردنى بیروبۆچوونه‌كان و مامۆستا و توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش ، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ له‌لاى خۆیهوى ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌ربڕى بۆ سه‌رخستنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌رمینیا.