
كونسڵى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له باربارا وڵف كونسڵى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌لێر كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئه‌ڵمانیا له ئارادایه، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ جه‌ختى له‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌ڵمانیادا به‌رده‌وام بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شێكیان بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا له‌وێدا ده‌خوێنن، هه‌روا باس له‌زیاتر گه‌شه پێدانى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له‌كۆلیژى زمان كرا و باس له پرۆژه‌ى ئیراسمۆس پلاس كرا، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌و رێكارانه كرا كاتێك مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شدارى له‌كۆنفرانس و كۆنگره زانستییه‌كانى وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى بۆ كاروبارى زانستى و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیان و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى ئێراسمۆس پلاس ئاماده‌ى ئه‌و دانیشتنه بوون.