
كونسڵى هیندستان له‌هه‌ولێر له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لێكرا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "سۆهاش كین"ى كونسلى وڵاتى هیندستان له‌هه‌ولێر كرد، له‌نێوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ندین بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌خوێندنى باڵا خرایه روو.
ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌كى مێژوویى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكرد و دواتر باسى له‌و هه‌نگاوانه كرد بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى هیندستان هاوكات كونسڵى وڵاتى هیندستان باسى سازدانى چه‌ند فیستێڤاڵێكی میوزیكی و سه‌مای هیندی كرد، تا له به‌شه‌ناوخۆیی (18) شوبات ساز بكرێت، هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه له‌هه‌موو رووه زانستییه‌كانه‌وه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بێته‌كایه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ زانكۆ هیندییه‌كان بێته‌ئارا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.