
كونسڵى گشتى ئوردن سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشواوى له كونسڵى گشتى وڵاتى ئوردن له‌هه‌ولێر كرد.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆى كورته‌یه‌ك له‌مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه‌ن كه هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانكۆى وڵاتانى جیهانه‌وه هه‌یه، به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندییانه له‌رێگه‌ى پرۆگرامهكانهوهیه و به‌شێكى دیكه‌ش له‌په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى خوێندنى باڵاوه هه‌یه بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دوكتۆرا.
ئه‌مه‌و شاندى میوان باسى له په‌یوه‌ندى به‌ستن كرد له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئوردن، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌هۆى په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئوردن هه‌ردوو لا له‌رووى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست و ئاڵوگۆڕكردنى بیروڕا ئه‌و ده‌تواندرێ پردێكى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى پته‌و بێته‌كایه‌وه.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵ بوو به‌هه‌موو په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئوردن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى زانكۆ، به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌و دانیشتنه بوون.