
کتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستان رابردوو ئێستاو داهاتوو)
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە د.ئادەم بێدار کرد، ئەمەم د.ئادەم بێدار کتێبی (هەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستان رابردوو ئێستاو داهاتوو) بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەشکرد، سەرۆکی زانکۆ سەرەڕایی دەستخۆشی هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواست لەنووسین و توێژینەوە.
ئەمەو ناوەڕۆکی کتێبەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
ناوى کتێب: هەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستان رابردوو ئێستاو داهاتوو
دانەر: پ. ى. د. ئادەم بێدار
بەرهەمى: ئینستیتوتى تۆلێرانسى بێسنوور.
پێداچوونەوەى زانستى:
پ. د. محەمەد ئەبو نمر، مامۆستا لە زانکۆى ئەمریکى لە واشتن و گەورە راوێژکارى کایسید
پ. ى. د. محەمەد شەریف ئەحمەد، بیرمەندى ئیسلامى و دکتۆرا لە یاسا
پ. ى. د. عەبدولرەحمان کەریم دەروێش، دکتۆرا لە هزرى سیاسى
پێداچوونەوەى زمانەوانى: نوورى بێخالى
ئەو توێژینەوەیە لەو بابەتانە پێکهاتووە:
بابەتی یەکەم: ناساندنی هەرێمی کوردستان و فرەییەکەی.
بابەتی دووەم: کورتەیەک لە مێژووی هەمەچەشنی و فرەیی لە کۆمەڵگای کوردستانیدا.
بابەتى سێیەم: ئێستاى هەچەشنى و فرەیى لە هەرێمی کوردستان.
بەشی یەکەم: رۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری لە پاراستنی هەمەجۆری و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
بەشی دووەم: رۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
بەشی سێیەم: رۆڵی راگەیاندن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
بەشی چوارەم: رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
بابەتی چوارەم: ئاییندەی هەمەڕەنگی و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
توێژینەوەکە بەپێى هەڵسەنگاندنى هەڵسەنگێنەرەکانى بە کارێکى بێ لایەن و تێرو تەسەل لەسەر بابەتى پێکەوەژیان دادەندرێت و لەئاستى ناوچەکە بە کارێکى بێ هاوشێوە ئەژمار کراوە.