
كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه زانستى به‌ئامێر و تاقیگه‌ى نوێى سه‌رده‌م
به‌سه‌رپه‌رشتى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، به‌ئاماده‌بوونى د.زێدان برادۆستى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانستى كرایه‌وه، ئه‌مه‌و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بهدیزان و نه‌خشه‌یه‌كى نوێى سه‌رده‌م و دانانى چه‌ندین ئامێرى نوێ بۆ تاقیگه‌كان رێكخراوه، هاوكات ئه‌م سه‌نته‌ره هۆیه‌كه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى ئاستى زانستى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌ش نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه زانكۆ واته سه‌نته‌رى توێژینه‌وه، تا بهتوێژینهوهكان بتوانین دانه‌بڕێن له‌هه‌موو بوارێكى پێشكه‌وتن، كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌وته‌یه‌كدا باسى له‌هه‌موو ئه‌و چالاكی و هه‌ماهه‌نگیانه كرد، كه سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ئه‌نجامى داوه، بۆ پێشخستنى زانستى، هه‌روه‌ها پشتگیرى خۆى ده‌رخست بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه.
ئه‌وه‌ى شیاوهى باسه هه‌ر یه‌ك له یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و به‌شێك لهراگرهكان، به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بوون.