
کۆنفڕانسی یەکسانیی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان
بە هاوبەشی زانکۆکانی (سەلاحەدین-هەولێر،سلێمانی،دهۆک،کوردستان-هەولێر)بەڕێوەچوو
بە هاوبەشی زانکۆکانی (سەلاحەدین-هەولێر،دهۆک، ،سلێمانی و زانکۆی کوردستان-هەولێر لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28/11/2021 لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کرودستان، کۆنفڕانسی (یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان، نموونەی هەرێمی کوردستانی عێراق) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز دکتۆرە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ژمارەیەک کەسایەتیی و چالاکوانی بوارەکانی ئافرەتان و دیپلۆماتکاران بەشداربوون.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سرودی نیشتمانیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان گوتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن بیڵ رامێڵ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر پێشکەش کرا. دواتر هەر یەکە لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز دکتۆرە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و مارک برایسن – ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق یاننا هۆرموڤا، سکرتێری گشتی بۆ کاروباری دیمۆگرافی، سیاسەتی خێزان و یەکسانی جێندەری، لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی یۆنان وتاریان پێشکەشکرد.
پاشان کۆنفڕانسەکە دەستی بە بەڕێوەچونی پانێڵەکان کرد بەمشێوەیە:
پانێڵی یەکەم: قەیرانی نێودەوڵەتی بۆ ژنان لە دوای داعش و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان.
بەشداربووانی پانێڵی یەکەم
- نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری پانێڵ
- ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- چۆمان هەردی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی جێندەری و پەرەپێدان لە زانکۆی ئەمریکی- سلێمانی
- شاریزان مینواڵا، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ
- سۆزان سەفەر، سەرۆکی رێکخراوی داک، چالاکڤانی کوردی ئێزدی
وتاری دکتۆرە خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان.
پانێڵی دووەم: یەکسانی جێندەری، ئامراز و هەنگاوەکانی
بەشداربووانی پانێڵی دووەم
- ئیزابێل ئوریب، سەرۆکی پێشووی UNDP لە هەولێر، بەڕێوەبەری پانێڵ
- نەزەندە بەگیخانی، مامۆستای زانکۆ لە پاریس
- سەلاح سەدیق، بەڕێوەبەری رێکخراوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هارتلاند لە عێراق
- پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان.
- دکتۆرە حەمدیە میرخان، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر لە زانکۆی هەولێری پزیشکی.
پانێڵی سێیەم: هێزی ژنان، پەروەردە، سیاسەت و دەستوور
بەشداربووانی پانێڵی سێیەم
- ماری پارێت، بەڕێوەبەری پانێڵ
- مونا یاقۆ، سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ
- خانم رەحیم، راوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کاروباری ژنان و کاروباری کۆمەڵگەی مەدەنی
- ژیا عەباس، سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی
- زوبەیدە سەید ساڵح، سەرۆکی بەشی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی دهۆک
وتاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وتاری کۆتایی لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.