
کۆنفڕانسی پەروەردەیی و زمانەوانی یانزدەیەم VESAL
بەسەرپەرشتی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د.ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشک، لەکاتژمێر 10ی بەیانی رێککەوتی 29/5/2021 کۆنفڕانسی پەروەردەیی و زمانەوانی یانزدەیەم VESAL لەنێون هەردوو زانکۆدا ئەنجام دەدرێ، هاوکات ئەم کۆنفرانسە لەنێوان کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین و فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی تیشک بەڕێوە دەچێ، پ.ی.د.سەعید عومەر راگری کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین، سەرۆکی کۆنفرانسەکە لەلێدوانێکدا باسی لەوە کرد، کە" لەو کۆنفرانسەدا ٣٣ توێژینەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری لەم کۆنفڕانسە دەکەن" شیاوی باسە کۆنفرانسی یانزدەیەم لەهۆڵی فاکەلتی پەروەردەی زانکۆی تیشک بەڕێوەدەچێ.