
ۆمپانیایهكى چینى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ زانكۆى سه‌لاحه‌دین 200 هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان و قوتابیانى قۆناغى چواره‌م دابین ده‌كات
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا، پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى ئۆپۆى چینى كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانیاكه، ئه‌مه‌و له‌نێوه‌ندى دانیشتنه‌كه‌دا باس لهههماههنگى و ئاڵوگۆڕكردنى بیرروڕاكان كرا سه‌باره‌ت به‌هه‌لى كار و كار دۆزینه‌وه بۆ ده‌رچووان و قۆتابیانى قۆناغى چواره‌مى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى ده‌ربڕى بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریكردنى ئه‌و كۆمپانیایه تا هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌شى به‌كارێكى به‌رزنرخاند له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایهیهوه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه كۆمپانیاى ئۆپۆى چینى ئێستا هاتۆته كوردستان و لق و نووسینگه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانیدا كردۆته‌وه، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌لى كار بۆ زیاتر له (200) ده‌رچوو و قوتابیانى قۆناغى چواره‌م بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆوه له‌رێگه‌ى سیمنارێكهوه سه‌باره‌ت به‌هه‌لى كاره‌كان له‌بوارى بازاڕگه‌رى و ماركیتنیگ و خزمه‌تگوزارى و چه‌ند كارێكى دیكه‌یه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
بۆ پێ‌زانین ئه‌م كۆمپانیایه له‌رێگه‌ى كونسڵگهرى چینى له‌هه‌ولێر و به‌شى چینى له‌كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هاتۆته كوردستان و ده‌یه‌وێ خزمه‌تگوزاریه‌كانى له‌هه‌رێمى كوردستاندا كارا بكات و زیاتریش به‌دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار له‌زۆربه‌ى بواره‌كاندا، هاوكات له‌م دانیشتنه‌دا م.ئاوات سه‌عدى به‌ڕێوه‌به‌رى یهكارخستن له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئاماده بوو.