
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى لە ۆرکشۆپێکدا لە کۆلیژى زمان
بەئامادەبوونى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و راگرانى کۆلیژەکان و ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایانى کۆلیژى زمان و سەرۆک بەشەکان، کۆلیژى زمان لە هۆڵى کۆچەر بیرکار لەسەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆدا ۆرکشۆپێکى سازدا بەناونیشانى پێداچوونەوە بە پرۆگرامى خوێندنى بەشەکانى زمانى کوردى و زمانى عەرەبى و زمانى تورکى، لەسەرەتاى ۆرکشۆپەکەدا د.عاتف فەرهادى راگرى کۆلیژى زمان سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانى خوێندن لە زمانى کوردى و عەرەبى و تورکیدا جەختى لەوە کردەوە ، کە بەهەوڵى مامۆستایانى کۆلیژى زمان پێداگرى لەهەموو لایەنەکانى بەرەوپێشچوونى خوێندن دەکەینەوە، هەر لەوێدا پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى لەوتارێکدا جەختى لە پوختکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن کردەوە، هەروا باسى لە سیستەمى بۆلۆنیا، بەمەش جیاوازییەک بەدى دەکرێ لەگەڵ ساڵانى رابردوودا، واتە قوتابى دەبێ ببێتە سەنتەرێک بۆ زانیارى، هاوکات سەرۆکى زانکۆ ئەوەشى خستە روو کە مامۆستا و قوتابیان دەبێ هەردوو لا هەست بەبەرپرسیاریەتى بکەن.
ئەوەى شیاوى باسە ۆرکشۆپى کۆلیژى زمان دوو رۆژ دەخایەنێت واتە لەرۆژانى ٧و٨ -٤-٢٠١٩ لەنێوەندى ۆرکشۆپەکەدا باس لەهەموو لایەنەکانى پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانى خوێندنى بەکالورێۆس و خوێندى باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەکرێ، هەموو مامۆستایانى بەشى زمانەکانى کوردى و عەرەبى و تورکى تیایدات بەشداریەکى ئەکتیڤ دەکەن.