
كۆلیژى په‌روه‌رده له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ به‌سه‌ركرایه‌وه
پ.ى.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سه‌ردانى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى كرد، له‌وێدا له‌گه‌ڵ راگرى كۆلیژ و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌شه‌كان كۆبۆوه و له‌نزیكه‌وه هه‌موو به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه تا له‌نزیكه‌وه هه‌موو كار و چالاكییه‌كان ببینێ و ئاشناى كه‌موكوڕییه‌كان ببێ تا چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو گرفته‌كان دابندرێ.
هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ له‌میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا گوێى بۆ مامۆستا و قوتابییان راگرت، بۆ ئه‌وه‌ى چالاكى و كاره‌كان به‌رده‌وام بێ، له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا و قوتابییان هه‌ریه‌ك له‌لاى خۆیه‌وه چه‌ندین داخوازى و پێشنیازیان هه‌بوو، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداین له‌ماوه‌ى داهاتوودا داخوازى و پێشنیازه‌كانیان ده‌خرێته وارى جێبه‌جێكردن، له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى هه‌ن، چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ داده‌نرێ.