
کۆبوونەوەیەکی ستراتیژی لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و ئەڵمانیا لە زانکۆی فرێدریک ئەلێکساندەر ئێرلانگن - نۆرمبێرگ
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۱٥-۷-۲۰۱۹ کۆبونەوەیەکی ستراتیژی بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.د.جوهر فتاح و پ.ی.د.مستەفا عطار) جێگرانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (م.بەشدار عبدالخالق خوشناو ) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و (پ.ی.د.سیروان عارەب صادق) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەدین و (پ.ی.د.علی قادر) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی و (پ.ی.د.کرڤان محمد ) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئامێدی و (م.ی.هەوران عبداللە) بەرێوەبەری سەنتەری پێشەنگکاری سەڵاحەدین و بەرپرسانی زانکۆی فریدریک الیکسەندەر ئێرلانگن - نۆرمبێرگ ئەنجامدرا
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی کێشە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان لەکەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرا، هەروەها باس لە دۆزینەوەی ئالیەتێکی لەبار و گونجاو کرا بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتری زانکۆکانی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بەیەکەوە بە ئاراستەی چارەسەری کێشە و گرفتە پەروەردەییەکان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە ستراتیژیەتی چۆنیەتی گواستنەوەی ئەزموونی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەردوو بواری (پەروەردەی پێشەنگکاری و پەروەردەی فرەیی) بۆ زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە کرا.