ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠\٤\٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە سەرپەرشتی بەڕێز د. شەریف مولود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەگەڵ ستافی سەنتەری ئای تی و بەرپرسانی یەکەی ئای تی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو، لە میانەی کۆبونەوەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر رۆڵ و کاریگەری تەکنەلۆژیای زانیاری لە بەڕێوەبردنی گشت سێکتەرەکانی زانکۆ و پەرەپێدانی سیستەمەکان.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا سیمینارێک پێشکەشکرا سەبارەت بە وێبسایتی نوێی کۆلێژەکان کە لەلایەن ستافی سەنتەری ئای تی دروستراوە کە بە بەشێکی سەرەکی لە پلانی پەرەپێدانی زانکۆ دادەنرێت.