
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٨\٢\٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سەلاحەدین کۆبونەوەیەکی بەسود و بەرهەمدار بەڕێوەچوو. ئەم کۆبونەوەیە لەگەڵ سەرنووسەرانی هەر پێنج گۆڤاری زانکۆ ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەدواداچوون و چاوەڕوانی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی گۆڤارەکانە. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبونەوەیە باشترکردنی جۆریەتی و کاریگەری گۆڤارەکان بوو، هەروەها دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و توێژینەوە لە زانکۆی سەلاحەدین.