
خێزانى ئاسووده – كۆمه‌ڵگه‌ى ئاسووده
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستا و قوتابییان و میوانان، له‌ژێر ناونیشانى "خێزانى ئاسووده-كۆمه‌ڵگه‌ى ئاسووده" چه‌ند پانێلێك له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆ سازدرا.
له‌نێوه‌ندى چه‌ندین پانێل‌دا باس لهپتهوكردنى خێزان و كاریگه‌رى یاسا و رێگریكردن له‌دیارده‌ى تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرا.
هاوكات دوایى ته‌واو بوونى هه‌ر پانێلێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار خرایه روو، به‌ڕێوه‌به‌رانى پانیڵهكان یه‌كه یه‌كه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانیان ده‌دایه‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌دواى ته‌واوبوونى پانێله‌كانى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى پڕوانامهى رێزلێنانیان پێشكه‌شكردن.