
خولێکی هۆشیاری بۆ فەرمانبەرانی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن بەڕێوەچوو.
لە ژێر چاودێری بەڕێز "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بەئامادەبوونی " پ. د. حسێن سعدى" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.د. فەرهاد على" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن "د. ئازاد عزیز" سەرۆکی بەشی زمانی کوردی "خولی هۆشیاری بۆ فەرمانبەرانی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن بەڕێوەچوو.
لەم خولە تیشکخرایە سەر کارامەییەکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی و چۆنییەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ قوتابییان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.